ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند “بەپێی ئەنجامی فەرمی کاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بووە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا”.
ئەحمەد یەنەر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئامارە فەرمییە کاتییەکانی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە.
یەنەر وتی “بە رێژەی 99.43٪ دەنگەکان جیاکراونەتەوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان 52.12٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کلچدارئۆغلوش 47.86٪ـی دەنگەکانی بردووە”.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، “ئەگەر ئەو دەنگانەی کە ماون جیابکرێنەوە بۆ هەریەک لە کاندیدەکانیش بێت، براوەی هەڵبژاردنەکە رەجەب تەیب ئەردۆغانە، بۆیەش رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فەرمی وەکو سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردراوە”.