بابل.. پیاوێک 4 کەس لە ماڵی خەزووری دەکوژێت

بابل.. پیاوێک 4 کەس لە ماڵی خەزووری دەکوژێت

ئازار 1, 2023 11:14
بابل.. پیاوێک 4 کەس لە ماڵی خەزووری دەکوژێت
0

لایک

پۆلیسی پارێزگای بابل رایگەیاند، پیاوێک هێرشیكردووەتەسەر ماڵی خەزووری و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی ئەو ماڵەی كوشتووە و پاشانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.

پۆلیسی بابل ئاماژەی بەوەکردووە، درەنگانی شەوی رابردوو كەسێک كە ناكۆكی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا هەبووە و هاوسەرەكەشی ماڵەكەی بەجێهێشتووە، هێرشیكردووەتەسەر ماڵی خەزووری لەناوچەی تەهمازیە لە بابل.

ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكە لەكاتی هێرشەكەیدا دەستڕێژی گوللـەی لەماڵی خەزووری كردووە و لەئەنجامیشدا، هاوسەرەكەی و خەزوور و خەسووی و برای هاوسەرەكەی كوشتووە.

جێی باسە، دوای رووداوەكە تۆمەتبار بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەكان بەپشت بەستن بەكامێراكانی چاودێری لێكۆڵینەوەی وردیان بۆ دەستگیركردنی دەستپێكردووە.

En az 10 karakter gerekli