مەسرور بارزانی: هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەرێم و جیهان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی: هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەرێم و جیهان

مەسرور بارزانی: هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەرێم و جیهان

نیسان 9, 2024 22:12
مەسرور بارزانی: هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەرێم و جیهان
0

لایک

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق رایگەیاند، هیوادارە جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی هەموو شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتییەک لە جیهان. دەشڵێت، “هیوادارم مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزباییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، هیوادارە جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی هەموو شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتییەک لە جیهان.

باسی لەوەش کردووە، ئومێدەوارن، بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکی و ململانێیەکی سیاسی نەکرێت و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمیش، مانگانە بە شێوەیەکی ئاسایی، لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مووچەکانیان وەربگرن و ئەو رێککەوتن و لەیەکتێگەیشتنەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، بەردەوام بن.

ئەوەشی خستەروو، “ئومێد دەکەین ئەم پێشکەوتن و هەنگاوانە، ببنە دەستپێکێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەش و هەموو ئەو گرفتانەی ماون بە لەیەکتێگەیشتن و پابەندبوون بە دەستووەرەوە، چارەسەر ببن”.

En az 10 karakter gerekli