به‌رگری شارستانی: له رۆژانی جه‌ژندا حەوت کەس بەهۆی خنکانەوە گیانیانلەدەستدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا، 404 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و حه‌وت حاڵه‌تی خنكان به‌هۆی مه‌له‌كردن تۆماركراون.
به‌رگری شارستانی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و ئاماده‌كاری و پلانانه‌ی بۆ چوار رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم دانرابوو، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان، پلانه‌كان وه‌ك خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوویی و به‌بێ گرفت جێبه‌جێكران.
سه‌باره‌ت به ئاماری رووداوه‌كان، به‌رگری شارستانی هه‌رێم ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كۆی گشتی رووداوه‌كان 404 رووداو بوون و 348 رووداویان كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر بوون له پوش و په‌ڵاش و هیچ زیانێكی گیانیان نه‌بوو.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی خنكان، باسی له‌وه‌كردووه، حه‌وت حاڵه‌تی خنكان له ئاو تۆماركراون كه دوو حاڵه‌تیان له سلێمانی، دوو حاڵه‌تیان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، دوو حاڵه‌تیان له گه‌رمیان و یه‌كێكیشیان له سۆران بوو، هه‌روه‌ها پێنج كه‌س له خنكان رزگاركراون، حاڵه‌تێكی ههڵدێرانیش له شاخ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران تۆماركراوه كه گیانی له‌ده‌ستداوه و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی سۆرانه خاوه‌نی دیار نیه.