بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەئەمڕۆ بەدواوە یەکێتی بە بێدەنگی نامێنێت
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەئەمڕۆ بەدواوە یەکێتی بە بێدەنگی نامێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەئەمڕۆ بەدواوە یەکێتی بە بێدەنگی نامێنێت

ته‌مموز 9, 2023 17:27
بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەئەمڕۆ بەدواوە یەکێتی بە بێدەنگی نامێنێت
0

لایک

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “لە ئەمڕۆوە یەکێتیی بە بێدەنگی نامێنێتەوە و قسە و کرداری نابەرپرسانە کارمان لێناکات، هەموو شتێک وەک خۆی وەڵامدەدەینەوە”.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “ئێمە هەوڵی رێککەوتن دەدەین، بەڵام دڵنیابن لە ئەمڕۆ بەدواوە یەکێتی بە بێدەنگی نامێنێتەوە، هەر شتێک رووبدات لەکاتی خۆیدا و وەک خۆی وەڵامدەدرێتەدوە”.

لەلایەکی دیکەوە فازڵ میرانی بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاڵی هاوبەشیان زۆربووە و خاڵی ناکۆکیشیان هەبووە.

باسی لەوەکرد، لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی سێیەم دەکەن و ئەو ناکۆکییانە چارەسەردەکەن.

شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە و ئەندامێتیی شاڵاو عەلی عەسکەری، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتین. 

شاندی پارتیش بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازی لە شاندی یەکێتی کرد؛ هەروەها هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی، مەحموود محەممەد لە دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، زاگرۆس فەتاح و رێبوار یەڵدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی لە پێشوازیی شاندەکەدا بەشدار بوون.

En az 10 karakter gerekli