وەزارەتی خوێندنی باڵا: رۆژانی 19 تا 21 پشوو دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی کردەوە، ڕۆژانى 19 تـاکو 21ى ئەم مانگە پشووى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاوی کردەوە، رۆژانى 19 تـاکو 21ى ئەم مانگە پشووى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى (20/ 10/ 2024)، ڕێکەوتى (19) تاکو (21)ى 10/ 2024کە دەکاتە رۆژانى (شەممە ، یەکشەممە، دوشەممە) ئەم سێ ڕۆژە پشوى فەرمى دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.