سەرۆکی پەرلەمان: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە رێککەوتنە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی پەرلەمان: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە رێککەوتنە

سەرۆکی پەرلەمان: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە رێککەوتنە

ئایار 17, 2023 18:58
سەرۆکی پەرلەمان: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە رێککەوتنە
0

لایک

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق رایگەیاند، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پەیوەندی بە هەمو گەلی کوردستان و سەرجەم حزب و لایەنکان و ئۆپۆزسیۆن و کەسە بێ لایەنەکانیشەوە هەیە، بۆیە دەبێت رێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت، دەشڵێت، “رێککەوتن لەسەر بەشێکی هەرەزۆری کراوە و هیوادارم ئەو کەشە ئەرێنیەی لە نێوان هێزە  سیاسییەکان دروست بوە کاریگەری هەبێت لەسەر تەواوکردنی ئەو  ماددانەی کە ماون”.

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، “لە رۆژی یەکی (ئازاری/3)ی 2023 کە وتاری دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانمان خوێندەوە رامانگەیاند، کاری لە پێشینەی ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان هەمواکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەبێت”.

وتیشی، ئەوە ماوەی رابردوو کە دانیشتنی پەرلەمان نەکراوە راپۆرتی لیژنەکان ئامادە نەبووە، چونکە هەرکاتێک راپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان  ئامادەبێت، پەرلەمان دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدەکات.

سەبارەت بەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق وتی،  “لیژنەمان پەرلەمانیمان دروستکردوە، ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردوە 84 کەسبون و 54 کەسیان مەرجەکانیان تێدابوە و ناوەکانیان ناردوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی، چونکە ئەوکەسەی دەبێتە کۆمسیار نابێت دۆسیەی گەندەڵی هەبێت و پێشتر حکومدرابێت”. 

د. رێواز فایەق باسی لەوەشکرد، “بە هاوتەریب لەگەڵ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن دەبێت کۆمسیۆنیش کارا بکرێت، بەڵام ئەگەر هەتا 18ی (ئایار/5) نەمانتوانی  ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێبکەین و لە  31ی (ئایار/5) کارەکانمان تەواو بکەین ئەوا کۆمسیۆنیش دەتوانێت کارەکانی خۆی بکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم رۆژی 18ی (تشرینی دوەم)ی 2023ی وەک وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد، بەڵام تائێستا ناکۆکی لایەنەکان لەبارەی پرسەکەوە بەردەوامە و نەگەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

En az 10 karakter gerekli