بایدن: ئاسانکاری ناکەین بۆ ئەندامیەتی ئۆکرانیا لە ناتۆ
سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرایكرد، پێویستە ئۆكراینا هەمان پێوەرەکانی وڵاتانی دیکە له‌باره‌ی ئەندامێتی لە ناتۆ به‌جێبگه‌یه‌نێت. دەشڵێت: هیچ ئاسانکارییەکی تایبەت بۆ ئۆکرانیا ناکرێت.
جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمەریکا به‌ر له سەردانەکەی بۆ ویلایەتی پێنسیلڤانیا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایەوه و لە وەڵامى پرسیاری "ئایا ئاسانکاری بۆ ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ ده‌كه‌ن؟" بایدن رایگه‌یاند: "نەخێر. چونکە دەبێت هەمان پێوه‌ره‌كان بەدیبهێنن. بۆیە من ئاسانکاری ناکەم".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا توانای بۆ هەماهەنگی سەربازیی نیشانداوە، بەڵام زنجیره‌یه‌ك پرس هەیە وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی هه‌ر وڵاتێكی دیكه كه ئه‌ندامی ناتۆیه، ئۆكرانیا ئه‌و پێوه‌رانه‌ی به‌جێگه‌یاندووه یان نا.
سەبارەت بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەلایەن رووسیاوه لە بێلاڕووس، بایدن ئه‌و بۆچوونه‌ی دووپاتکردەوە کە ئه‌و كاره "بە تەواوه‌تی نابەرپرسیارانەیه".