ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دەستیپێکرد
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025ـە لە هەرێم . بەگوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە ملیۆنێک و 650 هەزار قوتابی دەست بە خوێندن دەکەن.
کاتژمێر 08:00ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، لە قوتابخانەی "نەجیبەخانی جەلی زادە"ـی کۆیە؛ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی دەڤەرەکە؛ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025ـی لێ دا.
سەرۆکوەزیران لە وتاری ڕێوڕەسمەکەدا، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە هەموو قوتابی و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان پیرۆز کرد و باسی لەوە کرد، مامۆستایان "هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەمان بوون بەوەی کە نەوەیەکی نوێ پەروەردە دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە بە بەژداری هەریەکە لە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەرمان تۆپچو، كۆنسوڵی گشتی توركیا له ههولێر، یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە ئامادەیی غەریبی تایبەت بە خوێندنی تورکمانی لێدرا.
شایەنی باسە بەگوێرەی ئاماری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەم ساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 650 هەزار قوتابی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دەخوێنن.