موشتاق تۆفیق لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کشایەوە

موشتاق عەبدوڵڵا تۆفیق کە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ لەسەر پشکی تورکمان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراقی کرد، رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کشایەوە

موشتاق عەبدوڵڵا تۆفیق کاندیدی تورکمان ژمارە ٢١٧ کە کاندیدی پشکی کۆتاکان بوو، رۆژی 15 تیشرینی یەکەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، بە بڕیاری خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن کشایەوە.

ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق بەڕێوەدەچێت. بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو پرۆسەی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردن کۆتایی پێهاتووە.