کەشناسی: باران بارین دەست پێدەکات

کەشناسی: باران بارین دەست پێدەکات

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2024 10:44
کەشناسی: باران بارین دەست پێدەکات
0

لایک

کەشناسی ڕایدەگەیەنێت کە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە سنووری دهۆک و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕینیش نمەباران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکان.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەسنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی دهۆک بەتایبەتی و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران و هەورە تریشقەی پچر پچر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 33 پلە

سلێمانی : 32 پلە

دهۆک : 31 پلە

هەڵەبجە : 33 پلە

زاخۆ : 30 پلە

حاجی ئۆمەران : 20 پلە

سۆران : 31 پلە

گەرمیان : 36 پلە

En az 10 karakter gerekli