عێراق بڕی فرۆشتن و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی فرۆشتن و داهاتی نەوتی مانگی ئابی رابردوو بڵاودەكاتەوە كە نزیكەی نۆ ملیار دۆلار دەبێت. بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاوكرایەوە"مانگی ئابی ڕابردوو 106 ملیۆن و 122 هەزار و 679 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەشی گەیشتووەتە 8 ملیار و 997 ملیۆن دۆلار". وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت"تێكڕای نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك 84 دۆلار 78 سەنت بووە".