کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی پەسند کرد

کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی پەسند کرد

كانونی دووه‌م 17, 2025 17:52
کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی پەسند کرد
0

لایک

کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل دەنگی لەسەر رێککەوتنی ئاگربەست دا کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

 رێککەوتنەکە، کە دەبێت ئێستا بچێتە بەردەم کابینەی گەورەی حکومەت بۆ رەزامەندیی کۆتایی، شەڕ و بۆردوومانی غەززە رادەگرێت.

 بڕیارە لەسەر ئەو بنچینەیە رۆژی یەکشەممە، دەست بە ئازادکردنی ئەو بارمتانە بکرێت کە حەماس لە هێرشێکدا لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە ئیسرائیل دەستگیری کردن.

 لە بەرامبەر ئەو بارمتانە، بەگوێرەی رێککەوتنەکە کە لەلایەن قەتەر، ئەمریکا و میسرەوە نێوبژیوانی بۆ کراوە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەدان بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.

 وێڕای ئەوەی لە چوارشەممەوە پێشنیازی رێککەوتنەکە ڕاگەیێندراوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە نەوەستاون و دەیان کەسیان کوشتووە. سوپای ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، لە 24 کاتژمێردا نزیکەی 50 ئامانجی لە غەززە بۆردوومانکردووە.

 کابینەی گەورەی حکومەتی ئیسرائیل ئەمشەو کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی مۆری کۆتایی پەسندکردن لەسەر رێککەوتنەکە بدات. ئاگربەستەکە لە ئێوارەی رۆژی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

 نووسینگەی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کابینەی ئەمنی بۆ حکومەتی پێشنیازکردووە پەسندی بکات، چونکە “پشتیوانی لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی جەنگ دەکات”.

 نووسینگەکەی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئازادکردنی بارمتەکان رۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات.

En az 10 karakter gerekli