پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە8ی1ی2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - عێراق بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت؛ کۆدەبێتەوە. 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند "تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو."

هەروەها هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا "بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" تاوتوێ دەکرێت.