پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كانونی دووه‌م 8, 2025 08:59
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
0

لایک

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە8ی1ی2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان – عێراق بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت؛ کۆدەبێتەوە. 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند “تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.”

هەروەها هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا “بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان” تاوتوێ دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli