وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی “کارتەکەت لە ماڵەوە” بۆ سەرجەم عێراقییەکان کارا دەکرێت و نزیکی نۆ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٤ ناوی خۆیان بۆ کارتی نیشتیمانی تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، ئەحمەد مەعموری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کارتی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە تەواوی تۆمارکردنی 8 ملیۆن و 848 هەزار و 27 کەس لە سیستەمی زانیاری مەدەنی بۆ کارتی نیشتمانی لە ماوەی ساڵی 2024دا تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویست ناکات تۆماری هاووڵاتیان بگوازرێتەوە لەنێوان قایمقامیەتەکاندا” باسی لەوەشکرد، “خزمەتگوزاری کارتەکەت لە ماڵەوە ئەمساڵ کاریگەر دەبێت، واتە کە ئەو هاوڵاتیەی ئارەزووی ئەوە دەکات نەچێتە ئەو قەزایەی کە ناوی تۆمارکراوە، ئەو کارتە نیشتمانییەی بۆی دەرچووە دەگەیەنرێتە ماڵەکەی”.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆی ئەو کەسانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە لە ساڵی 2015 تا ئەمڕۆ تۆمارکراون گەیشتووەتە 42 ملیۆن و 81 هەزار و 166 کەس لە سیستەمی زانیاری مەدەنیدا باسی لەوەشکرد، “ساڵی ٢٠٢٤ شایەتحاڵی کردنەوەی شوێنەکانی تۆمارکردنی ناوەندی بووە، لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان، کە ژمارەیان 19 ناوەندی تۆمارکردن بوو.
وتیشی، “ئەم خزمەتگوزارییە لەماوەی ئەمساڵدا جێبەجێ دەکرێت و بەردەست دەبێت بۆ هەموو هاووڵاتیان”.