به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، رۆژی هه‌ینی رابردوو ئوسامه موهاجیر سه‌ركرده‌ی باڵای چه‌كدارانی داعش له سووریا له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه كوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه هیچ به زانیارییه‌ك له‌باره‌ی شوێنی هێرشه‌كه و رۆڵی ئوسامه موهاجیر له‌ریزه‌كانی داعش نه‌دراوه.
ئه‌وه‌ش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌كاتی هێرشه‌كه، زیان به خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه نه‌گه‌یشتووه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاماژه به برینداربوونی كه‌سێكی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
روونیشكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له رێگه‌ی درۆنی جۆری ئێم كیو9 ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “داعش هێشتا مەترسییە نەک تەنها بۆ ناوچەکە بەڵکو بۆ دەرەوەشی. ئۆپەراسیۆنەکانمان لەگەڵ هاوبەشانمان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی داعش لە سووریا و عێراق تێکدەشکێنین”.