مەسرور بارزانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ بەدیجیتاڵکردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم نووسیوویەتی: “رێكخستنهوه له دەستەبەری کۆمەڵایهتیدا دەکەین تا ببێته نموونەیەک بۆ هەموو ناوچەکە”.
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە: “سیستمێکی گشتگیر و بەردەوام کە ئاستی خۆشگوزەرانی كرێكاران بەرز دەکاتەوە، وەبەرهێنان زیاتر دەکات، هەروەها رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە گەشەپێدانی درێژخایەنی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی کوردستان”.