بەرەی تورکمانی: هیچ دانوستاندنێک بۆ بەشداریی لە ئیدارەى کەرکووک ناکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەرەی تورکمانی: هیچ دانوستاندنێک بۆ بەشداریی لە ئیدارەى کەرکووک ناکەین

بەرەی تورکمانی: هیچ دانوستاندنێک بۆ بەشداریی لە ئیدارەى کەرکووک ناکەین

ئاب 18, 2024 09:43
بەرەی تورکمانی: هیچ دانوستاندنێک بۆ بەشداریی لە ئیدارەى کەرکووک ناکەین
0

لایک

بەرەی تورکمانی عێراق، رەتیدەکاتەوە بەشداریی هیچ دانوستاندنێکى بۆ بەشدارییکردن لە ئیدارەى خۆجێی کەرکووک کردبێت و دەڵێت، “چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکەن.”

محەمەد سەمعان، وتەبێژی بەرەی تورکمانی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت “جەختدەکەینەوە بەرەی تورکمانی نەچووەتە هیچ دانوستاندنێکەوە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی خۆجێی کەرکووک، لەگەڵ هیچ لایەنێکی بەشداری کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشید”.

دەشڵێت “دەمانەوێت ئەوە بۆ جەماوەرەکەمان روونبکەینەوە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە، ئێمە بەتەواوەتی پابەندین بە خواستەکانی گەلەکەمان و هیچ بڕیارێک نادەین کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەییمان بکات”.

باسی لەوەشکردووە “بەرەی تورکمانی لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی”.

محەمەد سەمعان دەشڵێت “بەرەی تورکمانى بەڵێنی خۆی بۆ جەماوەرەکەی دووپاتدەکاتەوە، شەرمەزاریان ناکەین و بەردەوام هاوشانی داواکاریی و مافە رەواکانیان دەبێن”.


En az 10 karakter gerekli