سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لەیەکتر کرد

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری ئێران بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا پیرۆزبایی جەژنیان لەیەکتر کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیبراهیم رەئیسی پێگەیشتووە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی پەیوەندییەکەدا سوودانی و رەئیسی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان لەیەکتر کرد، هەروەها داوایان لە خودا کرد کە ئەم بۆنەیە ببێتە خێر و سەلامەتی، و ئارامیی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکۆماری ئێران باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرد، و جەختیان لەسەر پەرۆشی بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.