نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیبراهیم رەئیسی پێگەیشتووە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی پەیوەندییەکەدا سوودانی و رەئیسی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان لەیەکتر کرد، هەروەها داوایان لە خودا کرد کە ئەم بۆنەیە ببێتە خێر و سەلامەتی، و ئارامیی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکۆماری ئێران باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرد، و جەختیان لەسەر پەرۆشی بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.