ئیمانوێل ماکرۆن بۆ پشگیری لە سەرۆکی نوێ لوبنان گەیشتە بەیرووت، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەو باس لە نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە بکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کاتژمێر 6:45 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025، گەشتە بەیرووت پایتەختی لوبنان، بڕیارە لەگەڵ جۆزێف عۆن، سەرۆکی نویێ لوبنان کۆبێتەوە.
کۆشکی ئەلیزێ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیداوە، ”مەبەستی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ پشتیوانی لە سەرۆکی نوێ لوبنان و نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوە بۆ چەسپاندنی سەروەری لوبنان، دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و پاراستنی یەکگرتوویی وڵاتەکە.”
هەروەها بڕیارە ماکرۆن چاوی بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بکەوێت، کە هاوپەیمانی حزبوڵلای لوبنانە.
هاوکات لەگەڵ ئارۆڵدۆ لازارۆ، فەرماندەی هێزی یونیفێل کۆدەبێتەوە، کە هاوکات سەرۆکایەتیی لیژنەی چاودێری ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئسیرائیل دەکات، کە ئەندامانی لیژنەکە لە نوێنەرانی ئیسرائیل، لوبنان، فەرەنسا، ئەمەریکا و هێزی ئاشتی پارێزی یونیفێل پێکهاتووە.
دوای دوو ساڵ لە بۆشایی پۆستی سەرۆک کۆماری لوبنان، جۆزێف عۆن لە 9ی کانوونی دووەمی 2025 بە سەرۆکی نوێی وڵاتەکە دەست نیشانکرا.