کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە دواى نیوەڕۆدا لە دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنووریەکانى سلێمانى پێشبینى نمە باران و تاوە باران دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە دواى نیوەڕۆدا لە دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنووریەکانى سلێمانى پێشبینى نمە باران و تاوە باران دەکرێت و کاریگەری بارانبارینەکە بە لاوازی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەروو، پلەکانی گەرما بە شێوەیکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکان نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

راشیگەیاندووە، سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتى کەمێک بەرزتر دەبنەوە، بەڵام لە دهۆک پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:32 پلەى سیلیزى

سلێمانی:34 سیلیزى

دهۆک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 22 پلەى سیلیزى

سۆران: 32 پلەی سیلیزى

گەرمیان:36 پلەى سیلیزى