کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە هەڵبژاردن دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە هەڵبژاردن دەکەن

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە هەڵبژاردن دەکەن

كانونی یه‌كه‌م 6, 2023 16:22
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە هەڵبژاردن دەکەن
0

لایک

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقدا کۆبووەتەوە و باسیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، جێنین پلاسخارت نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە هاوەڵی جێگرەکەی، کلۆدیۆ کۆردۆن بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە بەغداد کۆبووەتەوە و باسیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کۆمیسارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان زانیاری تەواویان سەبارەت بە دوایین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان داوە بە شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بڕیارە لە 18ـی مانگ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.

En az 10 karakter gerekli