دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته به‌غداد، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق تایبه‌ت به ده‌روازه سنووریه‌كان و پرسی سیاسه‌تی گومرگی عێراق و هه‌رێم ده‌ستپێكرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری به‌غداد كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم و شاندی یاوه‌ریان له‌گه‌ڵ شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ته‌میمی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیر و به‌رپرسی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر پرسی سیاسه‌تی گومرگی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌روازه سنووریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌یه كه له نێوان هه‌ردولادا هه‌یه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه شاندی باڵای هه‌رێم كه پێكهاتبوون له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوه‌ریان گه‌یشتنه شاری به‌غداد.