وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان-عێراق خشتەی مووچەی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان-عێراقی بڵاوکردەوە و بە پێنج رۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی هەینی، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات و رۆژی سێشەممە بەسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەستپێدەکات و لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی هەشت، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی هەشتی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی دەڵێت: دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئاب راگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتودا، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت.