كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی په‌یامێكی بۆ هانده‌رانی له عێراق نارد، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌ی نه‌سری سعودی گه‌شتی بۆ به‌غداد نه‌كرد، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به نه‌خۆشییه‌كی هه‌وكردنی ڤایرۆسی.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه شاندی یانه‌ی نه‌سڕی سعودی گه‌یشته به‌غداد، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی، له قۆناغی یه‌كه‌می خولی یه‌كه‌می پێشبڕكێی پێگه‌یشتوانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا.
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه كه بڕیاره ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له ڕێگه‌ی ستۆری خۆیه‌وه له پلاتفۆرمی ئینستاگرام نووسیویه‌تی، “هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هاوڕێكانم له یارییه‌كه‌دا ده‌خوازم، هه‌روه‌ها په‌یامێكی تایبه‌ت بۆ هه‌موو هانده‌رانی عێراق له عێراق، به‌مزوانه هه‌مووتان ده‌بینم”.
هانده‌رانی عێراقی چاوه‌ڕێی بینینی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوون له ناو یاریگاكه‌وه، به‌و پێیه‌ی به خێرایی بلیته‌كانیان كڕی و پێش ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكرێت كه ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 39 ساڵه‌كه توشی نه‌خۆشی بووه و ناتوانێت سه‌ردانی به‌غداد بكات، نرخی بلیته‌كانی یاریه‌كه‌ی نێوان نه‌سڕی سعودی و شوڕته‌ی عێراقی له 10 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 200 هه‌زار دینار به‌رزبۆوه.