سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنه‌رانه كۆببنه‌وه له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ” داوای رێزگرتن له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی ئازادیی خه‌ڵك ده‌كات، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ ته‌واوكردنی رێڕه‌وی ده‌ستوری و دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان دوپاتده‌كاته‌وه”.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار پیرۆزبایی له گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات، كه به‌شدارییان له‌م مافه گرنگه دیموكراسیه‌دا كردووه، هه‌روه‌ها پیشه‌ییبوونی ته‌واو و ده‌ستپاكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌رزده‌نرخێنین”.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنه‌رانه كۆببنه‌وه له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تی خه‌ڵك و كاركردن بۆ بره‌ودان به پرۆسه‌ی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “هه‌ڵبژاردن جگه له‌وه‌ی مافێكی ده‌ستووریی بنه‌ڕه‌تییه، كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له سیستمی دیموكراسیی په‌رله‌مانیی ئیتیحادیمان، هه‌روه‌ها جێگای شانازییه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوای رێزگرتن له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی ئازادیی خه‌ڵك ده‌كات، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ ته‌واوكردنی رێڕه‌وی ده‌ستوری و دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان دوپاتده‌كاته‌وه به‌جۆرێك یه‌كڕیزیی نیشتمانی به‌هێزبكات و خواستی گه‌له‌كه‌مان بۆ گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن به‌دیبهێنێت”.