وه‌زیری ناوخۆی توركیا: دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكرا و لێكۆڵینه‌وه‌كان بەردەوامە
عه‌لی یه‌رلی كایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، ژن و پیاوێك هێرشی چه‌كدارییان بۆ سه‌ر باره‌گای كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی "توساش" له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامداوه و هه‌ردووكیان كوژراون.
عه‌لی یه‌رلی كایا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوه‌كان بۆ 4 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی 14 كه‌سیش بریندارن كه سێ كه‌سیان دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره و له‌ئێستاشدا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه".
عه‌لی یه‌رلی كایا دووپاتیكرده‌وه، "ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ زانینی ناسنامه‌ی تاوانباران و زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به‌كام لایه‌نن، دواتر لایه‌نی پشت هێرشه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرشێكی تیرۆریستی بۆسەر بۆسەر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا (TUSAŞ) لە ناوچەی (قەهرەمان کازان) لە ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدرا.