پارتی کرێکاران کە پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیە چانسی سەرکەوتنی زیاتر بووە، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان شکستی بە پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار هێنا.
لەماوەی رابردوودا لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکان پارتی پارێزگاران شکستی هێنا و 10 شارەوانی و 474 ئەندامی شارەوانییەکانی لەدەستدا و دابەزی بۆ پلەی سێیەم، لە بەرامبەردا پارتی کرێکاران زۆرینەی شارەوانییەکانی بەدەستهێنا.
پەرلەمانی بەریتانیا لە 650 کورسی پێکدێت و هەر پارتێک پێویستی بە 326 کورسییە بۆ ئەوەی ببێتە زۆرینە و حکومەت پێکبهێنێت.
لە کۆتا چوار هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەریتانیادا، پارتی پارێزگارانی دەسەڵات بەردەوام دەنگەکانی کەمی کردووە و شکستی هێناوە، بە جۆرێک، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2021ـدا، پارتی پارێزگاران 11٪ـی دەنگەکانی لەدەستداوە و لە پلەی یەکەمەوە دابەزیوە بۆ پلەی سێیەم.