ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی دیکە وەک سەرۆککۆماری تورکیا سوێندی یاسایی دەخوات.
چاوەڕوان دەکرێت رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە کاژێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات و ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی دەخوات؛ دواتر لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بەئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ژمارەیەک وڵات، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە وتارێک پێشکەش دەکات.
هەر ئەمڕۆ ئەردۆغان ناوی وەزیرانی کابینەکەی رادەگەیێنێت و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
ژمارەیەک سەرکردە بۆ رێوڕەسمەکە بانگهێشتکراون، لەوانەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.