كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌یان هه‌زار كامێراى ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو وێستگه و ناوه‌ند و بنكه‌كانى ده‌نگداندا چاودێریى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى پێ بكات.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكى تیمى راگه‌یاندنی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، نزیكه‌ى 70 هه‌زار كامێرا ئاماده‌كراون بۆئه‌وه‌ى هه‌موو رووداو و جموجۆڵه‌كانى رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌ناو هه‌موو وێستگه‌كانى ده‌نگداندا، به ده‌نگ و ره‌نگه‌وه تۆمار بكه‌ن، هه‌روه‌ها حه‌وت هه‌زار كامێراى دیكه‌ش له گۆڕه‌پانى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داده‌نرێن و چه‌ندین كامێراى دیكه‌ش ئاماده‌كراون بۆ جێگرتنه‌وه‌ى هه‌ر كامێرایه‌كى چاودێریى له‌كاتى وه‌ستان و ئه‌گه‌رى هه‌ر گرفتێكى ته‌كنیكی كه ببێته هۆى له‌كارخستنى كامێرا دانراوه‌كان.
سه‌رۆكى تیمى میدیایى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت، “ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كامێراى چاودێریى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاربهێنرێت و ئامانجیش تۆماركردنى هه‌موو ورده‌كاریه‌كانى پرۆسه‌كه‌یه، بۆیه به كاتژمێرێك پێش ده‌سپێكردنى پرۆسه‌كه كامێرا‌كان ده‌خرێنه‌كار و هه‌تا دواى جیاكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان له‌كاردا ده‌بن”.
چاودێران ئه‌م هه‌نگاوه‌ى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به رێگه‌یه‌كى كاریگه‌ر ده‌زانن بۆ رێگرتن له فێڵ و ساخته‌كاریى كه یه‌كێكه له سیما دیاره‌كانى هه‌ڵبژاردن له عێراق و به‌رده‌وام لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانى پرۆسه‌كه یه‌كتری پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.