ئەمریکا: كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی هه‌نگاوێكی مه‌زنه
یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک تویتێكی سه‌باره‌ت بهكۆبوونهوهكهی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و به هه‌نگاوێكی مه‌زن وه‌سفی كرد.
باربارا لیف یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له تویته‌كه‌دا نووسیبووی "ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌زنه".
هاوکات ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە هەردوو سەركردایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ كۆبوونەوەیان بۆ دەستكردن بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە.
دەشڵێت، “وڵات هەموو سوودمەند دەبێت كاتێك سەرکردەکانی سەرنجی خۆیان دەخەنەسەر پێداویستییەکانی خەڵک”.
لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەوەش دووپاتدەكاتەوە، “با لەسەر گوڕی ئەم هەنگاوە گرنگە هەوڵی بونیادنەرانە بەرەو پێشەوە بنێین”.
دوێنێ دووشه‌ممە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه.