200 ملیار رەوانەی هەرێم کرا

 ئەمڕۆ 200 ملیار دیناری دیکە لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێم کرا، ئەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا 400 ملیار دینارە کە بەغداد رەوانەی هەرێمی کردووە بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، فارس عیسا رایگەیاند، ئەمڕۆ 200 ملیار دیناری دیکە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە هەفتەی رابردوودا بەغداد 200 ملیاری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، بڕیارە مانگانە حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات تاوەکو پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە کۆتاییدێت