فراکسیۆنی یەکێتی: پارتی لە هەنگاوێکی نایاساییدا بڕگەیەکی بۆ دانیشتنی پەرلەمان زیادکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فراکسیۆنی یەکێتی: پارتی لە هەنگاوێکی نایاساییدا بڕگەیەکی بۆ دانیشتنی پەرلەمان زیادکرد

فراکسیۆنی یەکێتی: پارتی لە هەنگاوێکی نایاساییدا بڕگەیەکی بۆ دانیشتنی پەرلەمان زیادکرد

ئایار 21, 2023 20:42
فراکسیۆنی یەکێتی: پارتی لە هەنگاوێکی نایاساییدا بڕگەیەکی بۆ دانیشتنی پەرلەمان زیادکرد
0

لایک

فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان-عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمەتباردەكات بە تێكدانی سازانی نیشتمانی و قوڵكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان و راشیدەگەیەنێت، “پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەكارهێناوە بۆ واژۆكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیرەوی”.

فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان-عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “بەداخەوە جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەكارهێنانی نوێنەری بەناو پێكهاتەكان، لە هەنگاوێكی تاك لایەنەی نایاسایی، بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی 22ی (ئایار/5)ی 2023 زیاد دەكەن، ئەویش كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم هەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (48)ی بڕگەی (4) لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی كوردستانە، لەبەرئەوەی 24 كاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە، هاوكات پێچەوانەی رێكەوتنی سیاسی نێوان هێزە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانە كە پرسی هەمواری یاسای هەلبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێكەوتن و سازانی هێزە سیاسیەكان هاوتەریب بەیەكەوە بخرێنە بەرنامەی كار و كاریان لەسەر بكرێت، كەچی جارێكی تر پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەكارهێناوە بۆ واژۆكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیرەوی”.

ئەوەشیخستەڕوو، “ئەمە هەنگاوێكە بە ئاڕاستەی قوڵكردنەوەی ململانێ سیاسی، دواجار ئەنجامدانی ئەم كارە بەشێوەی تاكڕەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە، لەهەمانكاتدا دەبێتە هۆی تێكدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەتەواوی ئەم هەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەكەینەوە، ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی “.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە بەیاننامەیەكدا كە ‌ئاڕاستەی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كردوە ئاگاداریان دەكاتەوە كە خاڵێكی دیكە بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاساییی سبەی دوشەممە زیادكراوە، كە تایبەتە بە كاراكردنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بۆ ماوەی پێنج ساڵی ڕۆژژمێری، كە دەستپێدەكات لە ڕۆژی تەواوبونی ماوەی یەكەمی لە 23ی 12ی 2019 و دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ ئەندامیەتیی ئەنجومەنی كۆمیسیاران، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر زیادكردنی ئەو بڕگەیە نەكرد.

En az 10 karakter gerekli