وەزارەتی ئەوقاف: له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له‌ سعوودیه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاجییانی ونبوو رێك كه‌وتووین

سەرپەرشتیاری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودیه‌ كردووه‌ بۆ بۆ دۆزینەوەو سۆراغکردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە مردوون یان ونبوون لە وڵاتی سعوودیە.


سەرپەرشتیاری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، "وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعوودیه، بۆ دۆزینەوەو سۆراغکردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە مردوون یان ونبوون لە وڵاتی سعوودیە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ونبووە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆت، بۆ سۆراغکدنیان.

بەپێی زانیاریه‌كان، تائێستا لانیكه‌م 10 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان کە بۆ حەج لە سعوودیە بوون گیانیان لەدەستداوە، هاوكات سێ هاووڵاتیش له‌ كه‌سوكاریان دابڕاون.