باڵیۆزخانەی چین نرخی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق کەمدەکاتەوە

باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد رایگەیاند، لە رۆژی 11ی ئەم مانگەوە تا کۆتایی ساڵی 2024 نرخی وەرگرتنی ڤیزای چین بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هاوڵاتیانی دیکەی وڵاتان کەمدەکرێتەوە.

باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو ئاسانکاری لە ئاڵوگۆڕی هاوڵاتیانی چین و وڵاتانی دیکە، باڵیۆزخانەی چین لە عێراق رێژەی رسوماتی ڤیزای چین کەمدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمکردنەوەی رسومات لە رۆژی 11ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەستپێدەکات و تاوەکو 31ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەڵام ئەو داواکاری ڤیزانەی پێش رۆژی 11ی ئەم مانگە پێشکەش کراون، وەرگرتنی باج و رسوماتەکەی بە هەمان شێوەی پێشو دەبێت.

نرخی وەرگرتنی ڤیزای چین بۆ هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بەم شێوەیەیە:

رۆیشتن بۆ چین بۆ یەک جار: 38 دۆلار

رۆیشتن بۆ چین بۆ دوو جار: 56 دۆلار

رۆیشتن بۆ چین بۆ چەند جارێک و بۆ ماوەی شەش مانگ: 75 دۆلار