کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 13 وڵات لە هەرێم: لە هەڵبژاردنەکان دەبێت زامنی مافی پێکهاتەکان بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 13 وڵات لە هەرێم: لە هەڵبژاردنەکان دەبێت زامنی مافی پێکهاتەکان بکرێت

کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 13 وڵات لە هەرێم: لە هەڵبژاردنەکان دەبێت زامنی مافی پێکهاتەکان بکرێت

ئایار 16, 2023 18:08
کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 13 وڵات لە هەرێم: لە هەڵبژاردنەکان دەبێت زامنی مافی پێکهاتەکان بکرێت
0

لایک

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێم داوا لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق و حکومەتی هەرێم دەکەن، هەموو هەنگاوێکی پێویست بنێن بۆ ئەوەی هەڵبژادن بەبێ دواخستن ئەنجام بدرێت و لەهەڵبژاردنەکان دەبێت زامنی مافی پێکهاتەکان بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (16ـی ئایاری 2023)، کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی بەریتانیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کەنەدا، یەكێتی ئەوروپا، فەرەنسا، چیک، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و رۆمانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی هەرێم دەکەن، “بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان بە بنەما و بەها دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە رۆحی نوێبوونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان”.

لەو راگەیەندراوە هاوبەشەدا، داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێتەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن.

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەرەرانە دەکەنەوە و داوا لە هەموو لایەنە پەیوندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەریمی کوردستان دەکای بەشێوەیەکی هاوبەش کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ماون لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک بکرێت کە پابەندبێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت، لەوانەش ئافرەتان و پێکهاتەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دیموکراسیدا.

ئەم راگەیەندراوەی کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (16ـی ئایاری 2023)ـی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دێت لە سلێمانی کە تێیدا جەختیان لەسەر پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆی لەمساڵدا.

En az 10 karakter gerekli