نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردن بۆ پێگەی دامەزراوەکانی هەرێم گرنگ و پێویستە
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته، ده‌بێت پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگدانی پاك و ڕوون به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان-عێراق، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له كلاودیۆ كۆردۆن نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به وه‌كاله‌ت كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی ئه‌ركی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له كاتی مانه‌وه‌یان له عێراق ماوه بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقیان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكاری و پشتگیری‌یان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته و جه‌ختی له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگدانی پاك و ڕوون به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه".
لای خۆیه‌وه كلاودیۆ كۆردۆن ستایش و پێزانینی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و مامه‌ڵه‌ی دروست و واقعیانه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا نیشاندا و پابه‌ندیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به پشتگیری له سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان دوپاتكرده‌وه.
دوا كۆبونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر-به‌غداد و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌ری دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.