سەرکردەی فێتۆ كۆچی دوایی كرد

سەرکردەی فێتۆ كۆچی دوایی كرد

تشرینی یه‌كه‌م 21, 2024 13:20
سەرکردەی فێتۆ كۆچی دوایی كرد
0

لایک

لە هەژماری سۆشیال میدیای ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتوڵڵا (فێتۆ) و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە بانگەشەی ئەوە کراوە کە سەرکردەی ڕێکخراوی فێتۆ گیانی لەدەست داوە.

لەو پۆستەدا کە لە “هێرکولناغمە” کە یەکێکە لە ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا زۆرترین بەکارهێنراو لەلایەن ئیدارەی ڕێکخراوەکەوە کراوە، بانگەشەی ئەوە کراوە کە سەرکردەی فێتۆ مردووە.

دوابەدوای ئەو پۆستەی لە “هێرکولناغمە” بڵاوکرایەوە، هەمان بانگەشە لە هەژمارەکانی تری سۆشیال میدیای سەر بە ڕێکخراوەکە بڵاوکرایەوە.

هەروەها کەسوکاری گولەن و زۆر کەسی نزیک لە ناو ڕێکخراوەکە کە لە سۆشیال میدیادا، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو سەرکردەیە مردووە.

En az 10 karakter gerekli