سەرکۆماری میسر پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر لە شاری عەلەمین باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

دواتر عەبدولفەتاح سیسی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە شاری عەلەمین لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەلەمین و لەلایەن مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر پێشوازی لێکرا.

پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ میسر، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر تاوتوێ دەکات.