کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لەمڕۆ.


کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 24 پلەی سیلیزى

سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى

سۆران : 23 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى