کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لەمڕۆ.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 24 پلەی سیلیزى
سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 23 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى