زریانی ترامی لە فلیپین بوو هۆی مردنی 100 کەس

زریانی ترامی لە فلیپین بوو هۆی مردنی 100 کەس

تشرینی یه‌كه‌م 27, 2024 18:16
زریانی ترامی لە فلیپین بوو هۆی مردنی 100 کەس
0

لایک

بەپێی هەواڵێکی ئاژانس فرانس پرێس، بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییە ناوخۆییەکانی فلیپین، زریانی ترامی بووەتە هۆی مردنی 100 کەس.

هەروەها بەهۆی ئەو لافاوەی دروست بووە کارمەندانی فریاگوزاری هەوڵ دەدەن یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە گیریان خواردووە.

دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی فلیپین ڕایگەیاندووە “لە ئەنجامی بای بەهێز و بارانی بەخوڕ، زریانی ترامی دروست بووە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی یەک ملیۆن کەس و زریانەکە سەدان شارۆچکەی باکووری فلیپینی گرتووەتەوە.”

ئاندرێ دیزۆن، بەڕێوەبەریی پۆلیسی ناوچەی بیکۆڵ، ڕایگەیاند “زریانەکە کاریگەری خراپی هەبووە و بووەتە مردنی 31 کەس لەو ناوچەیە کە زۆربەیان خنکاون.”

بەرپرسانی ناوچەکەش ڕاگەیاندووە، دانیشتووان لەسەربان و نهۆمەکانی سەرەوەی ماڵەکانیان گیریان خواردووە. بەڕێوەبەری پۆلیسیش دەڵێت: “دەبێت بە خێرایی یارمەتیان بدەین.”

En az 10 karakter gerekli