سوودانی داوای لێکۆڵێنەوە لە هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی داوای لێکۆڵێنەوە لە هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات

سوودانی داوای لێکۆڵێنەوە لە هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات

كانونی دووه‌م 26, 2024 16:59
سوودانی داوای لێکۆڵێنەوە لە هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
0

لایک

فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی ئەمنی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوی هێرشە مووشەکییەکەی کێلگەی غازی کۆرمۆر.

فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراقی لە هەوڵی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری وڵات و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵتیان و پاراتسنی ئابووری نیشتمانییە، بەڵام چەند گرووپێکی وێرانکەر هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای سلێمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە چەند کۆگایەکی پاراستنی غازی شلی تایبەت بە کۆمپانیاییەک زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە، لە ئەنجامیشدا پرۆسەی بەرهەمێنانی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەر ئەو رووداوە تێکدەرانەیە، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی کردووە لیکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە بکرێت و تەواوی نهێنییەکانی لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئاشکرا بکرێت.

لە راگەیەندراوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان باس لەوەشکراوە، سوودانی داواشیکردوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنە بگیرێتە بەر کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هەڕەشەی لەسەر پڕۆژەیەکی وزەی سنووری هەرێمی کوردستان-عێراق دروستکردووە.

En az 10 karakter gerekli