محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی یه‌كێك له كلێساكانی به‌غدادی كرد و رایگه‌یاند، رێگه‌نادرێت به هیچ لایه‌نێك ده‌ستكاری ئاسایشی وڵات بكات و تێكیبدات، حكومه‌ت له پێناو عێراق و عێراقییه‌كان به هه‌موو مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كانه‌وه كارده‌كات.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له میانه‌ی ئاماده‌بوونی له نوێژی هاوبه‌شی پاتریاركی كلدان كه له كڵێسای كلدانی سانت یوسف له ناوه‌ڕاستی به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو، به مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر غه‌ززه و به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا وتی، “ئێمه له‌ئه‌م كاته سه‌خته‌دا بۆ یه‌كگرتن، وتار و پاڕانه‌وه و نزای یه‌كگرتوو كۆبووینه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م ناوچه‌یه لانكه‌ی ئایینه ئیلاهییه‌كان بوو كه به‌ها و بنه‌ماكانی لێبورده‌ییان دامه‌زراند، هه‌روه‌ها به‌های مرۆڤیان به‌رزكرده‌وه كه ڕۆژانه خوێنی له غه‌ززه و خاكه‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌ڕژێت، حكومه‌تی داگیركه‌ر هه‌موو شتێكی پێشێل كردووه و هه‌موو به‌ها و ڕێككه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پشتگوێخستووه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات شه‌رعیه‌تدان به یاسای جه‌نگه‌ڵ و به‌ئامانجكردنی مرۆڤه‌كانه له هه‌موو شوێنێك، ئه‌مڕۆ زۆر پێویستمان به وتاری پیاوانی ئایینی و ئاراسته‌ی ئه‌خلاقییه”.
محه‌مه‌د شیاع سەودانی ده‌شڵێت، “هه‌ڵوێستی حكومه‌ت روونه سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن به بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێكان، له هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئایینی و گرووپه جه‌ماوه‌ری و حكومییه‌كانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، “ئێمه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین كه نوێنه‌رایه‌تی پرسی سه‌ره‌كی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستدرێژییه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهان دروست ده‌كات”، جه‌ختیشیكرده‌وه، “ڕێگه به هیچ لایه‌نێك ناده‌ین ده‌ستكاری ئاسایشی وڵات بكات و تێكیبدات، ئێمه له پێناو عێراق و عێراقییه‌كانی هه‌موو مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كاندا كارده‌كه‌ین”.