توركیا ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌گانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راده‌گرێت
دوو به‌رپرسی ئاگاداری توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره بڕیاری داوه هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌كانی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردن كه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه ڕابگرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ له زاری ئه‌و دوو به‌رپرسه‌وه بڵاویكرده‌وه، وه‌ستانی مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمی توركیا ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵام لایه‌نی ئیسرائیلی پشتڕاستیكرده‌وه.
یسڕائیل كاتز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له لێدوانێكدا له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به داخستنی به‌نده‌ره‌كان به‌رووی هاورده و هه‌نارده‌ی ئیسرائیل، رێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات".
یسڕائیل كاتز باسی له‌وه‌شكردوه، "دیكتاتۆر به‌مشێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، چاوپۆشی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی توركیا و بازرگانانی توركیا ده‌كات و پشتگوێخستنی رێككه‌وتنه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل روونیشیكرده‌وه، "رێنمایی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ركردوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ توركیا، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و هاورده‌كردنی وڵاتانی دیكه.
مانگی نیسانی ئه‌مساڵ توركیا سنوورداركردنی بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی له 54 پۆلی جیاوازه‌وه بۆ ئیسرائیل سه‌پاند تا ئه‌وكاته‌ی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
توركیا په‌نای بۆ ئه‌م هه‌نگاوه بردبوو، دوای ئه‌وه‌ی به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ئه‌ردۆغانیان شه‌رمه‌زار كرد كه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه، بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌پارێزێت.