محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه، زۆربه‌ی ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئابوورییان هه‌یه و راشیگه‌یاند، چیتر رێگه به‌خۆدزینه‌وه له پێدانی باج نادرێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له وتارێكدا له كاتی ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسی چاكسازی له سیستمی باج له عێراق رایگه‌یاند، “له ماوه‌ی ساڵێكدا له ته‌مه‌نی حكومه‌تی ئێستای عێراق، یه‌كێك له‌و پێنج كاره له‌پێشینه‌یه‌ی ده‌ستنیشانمان كردووه، چاكسازی ئابوورییه و ئه‌م وشه‌یەمان وه‌ک دروشم یان ئامانجێكی كاتی دانه‌ناوه، به‌ڵكو له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی و ده‌رئه‌نجامێكی حه‌تمی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌بنه‌وه هاته ئاراوه، كه زۆربه‌یان ره‌گ و ریشه‌ی ئابوورییان هه‌یه”.
وتیشی، “ره‌نگه له یه‌كه‌م هه‌نگاو و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وا ده‌ربكه‌وێت كه سه‌ختی جێبه‌جێكردنی ئه‌م چاكسازییه هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه قۆناغێك كه تێیدا به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌كاربه‌ر، وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان هه‌ست به حاڵه‌تێكی قبوڵكردن و ره‌زامه‌ندی بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “چاكسازیی ئه‌مڕۆی باج، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌م حكومه‌ته، نوێنه‌رایه‌تی په‌یامێكی گرنگ ده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی، كۆمپانیاكان، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئه‌م حكومه‌ته جدییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژینگه‌ی بازرگانی و چاكسازی له سیسته‌م و یاسادانان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای دامه‌زراوه‌یی بۆ زیاتر سه‌رنجڕاكێش بێت بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و كاركردن”.
ده‌شڵێت، “كاریگه‌ری باجه‌كان، له داهاتی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ره‌نگده‌داته‌وه و بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری هاوڵاتی باشتر ده‌كات، پاره‌ده‌رانی ئه‌م باجانه هه‌ست به به‌شداریكردنیان له‌م گه‌شه‌پێدانه‌دا ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شی روورنكرده‌وه، “كێشه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی به واقیعی كولتووری باجه‌وه هه‌یه، واقیعی ئێمه‌ش له‌م بواره‌دا له وڵات‌دا به ئازاره، به‌شێكی زۆری كێشه‌كه‌كان خۆدزینه‌وه‌ن له باج و ساخته‌كاری و ده‌وره‌دان له لایه‌ن هه‌ندێك بازرگانه‌وه، به‌جۆرێك كه ئه‌وان ده‌چنه بازاڕه‌كانی ناوخۆ بۆ كڕینی دراوی ره‌ق، نرخی دیاریكراوی فه‌رمی و پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی دیاریكراو بۆ كڕینی ئه‌و دراوه تایبه‌ته به‌جێده‌هێڵن كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه دیاریكراوه بۆئه‌وه‌ی باج نه‌ده‌ن”.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كۆی گشتی هاورده‌كردن بۆ ساڵی 2022، به‌پێی داتاكانی ناوه‌ندی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، بڕی 43 ملیار دۆلار بوه بۆ كاڵا و خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان، له‌كاتێكدا داتاكانی دیوانی ناوه‌ندی ئامار ئاماژه به 16 ملیار دۆلار ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه به‌بڕی نزیكه‌ی 26 ملیار دۆلار كاڵا هاورده‌كراوه و باجیان له‌سه‌ر نه‌بوه، بۆیه ده‌بێت بڕی به‌فیڕۆدان له داهاتی داراییدا كۆتایی پێبهێننی، له لایه‌كی دیكه‌وه كاریگه‌ری كاره‌ساتبار له‌سه‌ر جۆراوجۆری پیشه‌سازی، بازرگانی و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ هه‌یه، ئه‌م بازرگانیانه ده‌وستن، ناتوانین به‌رده‌وام بین له پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان”.