ئەمریکا: ئەو هەواڵانەمان بینی کە باس لە کوژرانی سەرکردەی حەماس دەکەن

ئەمریکا: ئەو هەواڵانەمان بینی کە باس لە کوژرانی سەرکردەی حەماس دەکەن

ته‌مموز 31, 2024 08:53
ئەمریکا: ئەو هەواڵانەمان بینی کە باس لە کوژرانی سەرکردەی حەماس دەکەن
0

لایک

کۆشکی سپی ئەمریکا، بڵاویکردەوە کە هەواڵەکانیان لە بارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرکردەی حەماس لە ئێران بینیوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە ئاماژە بە ناوی نەکراوە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، رایگەیاندووە: “ئەو هەواڵانەمان بینی کە باس لە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە دەکەن لە ئێران”.

باس لەوەیش کرا کە بەرپرسەکە زانیاری وردی لە بارەی بابەتەکە نەخستووەتەڕوو.

لەو راگەیاندراوانەی لەلایەن بزوتنەوەی حەماس و سوپای پاسدارانەوە بلاوکرانەوە، ئاماژە بەوە کرا کە هەنییە لە شوێنی مانەوەی لە تاران لە ئاکامی هێرشێکدا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل خۆی دزیەوە لە لێدوان لە بارەی ئەو هێرشەی لە تارانی پایتەختی ئێران کرایە سەر ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.

En az 10 karakter gerekli