بۆ پرسی مووچە و بودجە شاندی هەرێم لە بەغدادە

شەوی رابردبوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر پرسی بودجە و مووچە، شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوتوون. شەوی رابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، شاندێک لەسەر پرسی بودجە و مووچە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتوون. ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانج لە سەردانەکە، گفتوگۆکردنە بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق.